61 به‌ڕێوه‌به‌ر له‌ پۆسته‌كانیان دوورده‌خرێنه‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 16/10/2019‌ :: 1808‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه‌ میدیاكان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، 61 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ پۆسته‌كانان به‌خشراون و دوورخراونه‌ته‌وه‌.


به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامایه‌ كه‌ واژۆی حه‌مید ئه‌لعزی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ره‌، پشتبه‌ست به‌ فه‌رمانی دیوانیی ژماره‌ 199 له‌ 2019، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوه‌ به‌ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ پۆسته‌كانیان، كه‌ لیسته‌كه‌ به‌ (1. نجم عبد عوید) ده‌ستپێده‌كات و به‌ (61. حیدر ناصر ظاهر) كۆتایی دێت.

له‌ دوای خۆپیشاندنه‌كانی شاره‌كانی عێراق له‌ دژی گه‌نده‌ڵ و بێكاریی، حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق چه‌ندین بڕیارو راسپارده‌ی ده‌ركردووه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure