سبه‌ی مووچه‌ی ئەنجومەنی دادوەری دابه‌شده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 16/10/2019‌ :: 3263‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

بڕیاروایه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 17ی تشرینی یه‌كه‌م، مووچه‌ی مانگی 7ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابه‌ش بكرێت. 


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: سبه‌ی مووچه‌ی مانگی حه‌وتی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابه‌شده‌كرێت.
 
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: "پاره‌كه‌ی به‌غدا گه‌یشتووه‌ته‌ وه‌زاره‌تی دارایی، به‌وهۆیه‌وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌ت و شوێنانه‌ی كه‌ ماون مووچه‌ی مانگی حه‌وت وه‌ربگرن، به‌ لیستێك كاتی پێدانی مووچه‌كانیان بڵاوده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام تائێستا دیار نییه‌ لیسته‌كه‌ ئه‌مڕۆ راده‌گه‌یه‌ندرێت یان رۆژی شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو. 
 
پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure