سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 16/10/2019‌ :: 426‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌ستیپێكرد.


سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌شدار له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان تایبه‌ت ده‌بێت به‌ پرسی په‌یوه‌ندییه‌كان نێوان هه‌ولێرو به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ سیاسی و داراییه‌كان و پرسی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان. 

وتیشی: "به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ باسكردنه‌ له‌و بارودۆخه‌ی كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌ خۆرئاوای كوردستان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌و هه‌ریمی كوردستانیش به‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ به‌ یه‌ك بۆچوون پاڵپشتی له‌ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆخه‌ خۆرئاوا بكه‌ن".

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure