نۆ چه‌كداری داعشی به‌ ره‌گه‌ز فڕه‌نسی هه‌ڵاتن

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 206‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وه‌زیری ده‌وه‌ی فڕه‌نسا رایگه‌یاند: نۆ ئه‌ندامی داعش له‌ زیندانێكی هێزه‌ كوردییه‌كانی سوریا هه‌ڵاتوون.


جان ئیڤ لودریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فره‌نسا رایگه‌یاند: به‌نیازه‌ سه‌ردانی عێراق بكات به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چوارچێوه‌ی یاسایی دادگاییكردنی "تیرۆریستان"ی سوریا.

لۆردیان باسی له‌وه‌شكرد: وڵاته‌كه‌ی نیگه‌رانه‌ له‌ هه‌ڵاتنی نزیكه‌ی 800 كه‌س له‌ كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش له‌ زیندانێكی ئاواره‌كان له‌ باكوری سوریا و داوای له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كرد به‌ زووترین كات كۆتایی به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌ سه‌ربازییه‌كانی بهێنێت.

ئا: ئیحسانى مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure