چارەنووسی دۆلار لە مامەڵەكانی وزەدا

هەواڵ / ئابوری :: 16/10/2019‌ :: 273‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ

زۆر دەمێكە روسیا هەوڵ دەدات مامەڵەكانی پارەی پیترۆڵ لە دۆلارەوە بگۆڕێت بۆ دراوێكی دیكە چ رۆبڵی روسی بێت یاخود یورۆ، لە راستیدا پێشتر ئێران ئەم بابەتەی وروژاند و داوای كرد نرخی نەوت بە دراوێكی دیكە دیاری بكرێت جگە لە دۆلار. 

ئێستا روسیا هەوڵ دەدات ئەم بابەتە هەڵسەنگێنێت و لەڕێی هەناردە زۆرەكەی سووتەمەنییەوە دۆلار پەراوێز بخات و بتوانێت مۆسكۆ رزگار بكات لەو گۆشەگیرییەی كە لە سیستمی دارایی جیهانیدا ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆی دروست كردووە.

وەزیری ئابووریی روسیا بە رۆژنامەی فانایشڵ تایمزی راگەیاند: مۆسكۆ هەوڵ دەدات هەتا دەتوانێت هەژموونی ویلایەتە یەكگرتووەكان كەم بكاتەوە لە رێی راكێشانی زۆرترین وەبەرهێن كە لەبری دۆلار مامەڵە بە رۆبڵ بكەن.

هەناردەكانی روسیا لە بواری نەوت و گازدا زۆر زۆرن. بۆ نموونە تەنیا لە ساڵی رابوردوودا كۆمپانیای گاز پرۆمی روسیا كە موڵكی دەوڵەتە بایی 51 ملیار دۆلار گازی سروشتی هەناردە كردووە بۆ ئەوروپا، كۆمپانیای رۆزنەفت-یش كە هەر موڵكی دەوڵەتە زیاتر لە 123 ملیۆن تۆن نەوتی هەناردە كردووە.

مۆسكۆ هەوڵی داوە زەبری سزا ئابوورییەكانی ئەمریكا لەسەر روسیا كەمتر بكاتەوە لە رێی بەكارنەهێنانی دۆلارەوە و سەبارەت بە قەرزەكانیشی توانیویەتی لە ماوەی 18 مانگی رابوردوودا قەرزەكانی ئەمریكا لەسەری لە 96 ملیار دۆلارەوە بكاتە 8 ملیار دۆلار.

لە چوارچێوەی ئەم سیاسەتە تازەیەشدا كۆمپانیای رۆزنەفت كەمكردنەوە دەستبەجێكانی مانگی ئەیلول  و تشرینی یەكەمی بە یۆرۆ نرخاندووە. لە مانگی ئازاری رابوردووشدا كۆمپانیای گازپرۆم بۆ یەكەمین جار گازی سروشتی بە رۆبڵ فرۆشت.

گۆڕینی پارەی داهاتی نەوت و گاز كە نزیكەی نیوەی بودجەی روسیا پێكدەهێنێت، لە دۆلارەوە بۆ رۆبڵ لە باریدا هەیە بە رێژەی 1.5% زیادە دروست بكات بۆ بودجەی ساڵی 2019.

وەزیری ئابووریی روسیا داوا دەكات لە رێی سندوقێكی تایبەتەوە روسیا پارە لە دەرەوەی وڵات بخاتە وەبەرهێنانەوە. وڵاتانی ئەوروپاش، بەتایبەت وڵاتە گەورەكانی یەكێتی ئەوروپا هەوڵ دەدەن نزیكبوونەوەیەكی سیاسی و چالاككردنەوەی پەیوەندییە دەرەكییەكانیان لەگەڵ مۆسكۆدا دەستپێبكەن، بۆ نموونە فرەنسا كە پێنج ساڵە كۆمەڵێك سزای خستووەتە سەر مۆسكۆ بەهۆی داگیركردنی نیمچە دورگەی قرم لەلایەن مۆسكۆوە.

یەكێتی ئەوروپا دەیەوێت كۆمپانیاكانی تری وەك نۆكیا و ئەریكسۆن بتوانن ركابەری لەگەڵ كۆمپانیای هواوی چینیدا بكات لە بازاڕی روسیادا. بەڵام لەوە ناچێت روسیا رازی ببێت هەناردەی خۆراكی لە یەكێتی ئەوروپا ئەو زەخیرەیە وەربگرێت مەگەر ئەوەی كە بڕۆكسل هاوكاری لەگەڵ مۆسكۆدا بكات بۆ ئەوەی بگاتە بازاڕەكانی ئەوروپا.

 

پێداچوونەوە: ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure