ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ربارەی نه‌وتی سپی و دامه‌زاندنی یه‌كه‌مه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 16/10/2019‌ :: 573‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

بڕیاروایه‌ ئه‌مڕۆ چوارشەممە 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆببێته‌وه‌و چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كرێت.


سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ی بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ  گفتوگۆکردنه‌ لە سەر بڕیاری دامەزراندنی  سێ یەکەمەکانی گشت زانکۆ حکومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016. 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: "ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ داڕشتنی سیاسەتێکی نوێ بۆ بەبازاڕکردنی ناوخۆیی گەنمی بەرهەمهێنراو لەهەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی نەوتی سپی بە سەر هاووڵاتییان پێش هاتنی  وەرزی زستان و خستنەرووی پێشنیاری پرۆژەیاسای مادە هۆشبەرەکان ده‌بێت". 

روونیشیكرده‌وه‌: خستنەڕووی چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت. 

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure