"به‌ دڵنیاییه‌وه‌ داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌"

هەواڵ / جیهان :: 16/10/2019‌ :: 742‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سه‌رۆك وه‌زیرانی فڕه‌نسا رایگه‌یاند هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ سوریا رووده‌دات ده‌بێته‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش.


ئیدوار فیلیپ سه‌رۆك وه‌زیرانی فڕه‌نسا رایگه‌یاند: بڕیاره‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا له‌باره‌ى سوریا، ده‌رئه‌نجامی زۆر خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌و له‌ ئه‌نجامدا ده‌بێته‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له‌ عێراق و سوریا.

فیلیپ باسی له‌وه‌شكردووه‌: به‌ دڵنیاییه‌وه‌ داعش له‌ باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا و هه‌روه‌ها له‌ باكوری خۆرئاوای عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".

سه‌رۆك وه‌زیرانی فڕه‌نسا واشنتۆنی تۆمه‌تباركرد به‌ رێگه‌دان به‌ هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا، به‌وه‌ی تاكلایه‌نه‌ بڕیاریدا 1000 سه‌ربازی له‌ سوریا بكشێنێته‌وه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure