ژمارەیەک بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

هەواڵ / کوردستان :: 15/10/2019‌ :: 565‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، یوسف موڕاد

هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک ژمارەیەک بازرگانی مادەی هۆشبەریان دەستگیرکرد.


سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بەدواڕۆژی راگەیاند: دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە توانراوە لەگەڕەکی شۆرجە سێ کەس دەستگیر بکرێن، لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا بڕێک مادەی هۆشبەریان پێبووەو بەنیازبوونە بیفرۆشن.

وتیشی: "دەستگیرکراوەکان دەمانچەیەک و ژمارەیەک مۆبایلیان پێگیراوەو کەرەستەی کێشانی مادەی هۆشبەریشیان پێبووە، كه‌ له‌ جۆری تلیاک بووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە دەستگیرکراوەکان رادەستی هۆبەی مادەی هۆشبەر کراون لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەکانی کەرکوک.

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure