ئیسپانیا فرۆشتنی چه‌كی به توركیا راگرت
هەواڵ / کوردستان :: 15/10/2019 :: 953 جار بینراوە
دواڕۆژ
كۆمسیاری په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیایه رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی فرۆشتنی چه‌كی به توركیا راگرت، به‌هۆی هێرشی ئه‌نقه‌ره بۆ سه‌ر باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا (رۆژئاوای کوردستان).
راگرتنی فرۆشتنی چه‌ك له لایه‌ن ئیسپانیاوه به توركیا، له‌كاتێكدایه كه هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و فینله‌ندا و سوید و هۆڵه‌ندا فرۆشتنی چه‌كیان به ئه‌نقه‌ره راگرت.
جۆزێف ۆرێل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "به توندی دژی پرۆسه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیان بۆ سه‌ر باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، چونكه توركیا هیچ بیانوویه‌كی نییه بۆ ئه‌و هێرشه".
ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، ناڕازاییه‌كی فراوانی له جیهاندا لێكه‌تووه‌ته‌وه، له نێویاندا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا شه‌وی رابوردوو چه‌ندین سزای ئابوری به‌سه‌ر توركیا و چه‌ند به‌رپرسێكیدا سه‌پاند.
ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد