په‌كه‌كه‌ له‌ناو خاكی هەرێم هێرشی كرده‌سه‌ر باره‌گایه‌كی سوپای توركیا

هەواڵ / کوردستان :: 15/10/2019‌ :: 37657‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی

باڵی سه‌ربازی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ گه‌ریلاكانیان یه‌كه‌م چالاكیان دژی سوپای توركیا ئه‌نجامدا و هێرشیان كرده‌سه‌ر باره‌گایه‌كی سه‌ربازی و به‌و هۆیه‌وه‌ش نۆ سه‌رباز كوژران. 


دیار ده‌نیز به‌رپرسی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) به‌دواڕۆژی وت: "دوای هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، ئێمه‌ بڕیارماندا كه‌ چالاكییه‌كانمان دژی سوپای توركیا زیاتر بكه‌ین و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا گه‌ریلاكانمان یه‌كه‌م چالاكیان له‌ سنوری سیده‌كان دژی توركیا ئه‌نجامدا و به‌وهۆیه‌وه‌ نۆ سه‌ربازی سوپای توركیا كوژران". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: كه‌ چالاكییه‌كه‌مان ئێواره‌ی دوێنی دووشه‌ممه‌ له‌ ناوچه‌ی خواكوڕكی ناحیه‌ی سیده‌كانی قه‌زای سۆران بووه‌و سه‌ربازێك به‌ قه‌ناس كوژراوه‌و هه‌شت سه‌ربازی دیكه‌ش له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی ئێمه‌ كوژراون كه‌ كردبوومانه‌ سه‌ر باره‌گایه‌كی سه‌ربازی سوپای توركیا. 

به‌رپرسی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌كانی هه‌په‌گه‌ وتیشی: "گه‌ریلاكانمان هیچ زیانێكیان پێنه‌گه‌یشت و به‌سه‌ركه‌وتوویی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ شوێنه‌كانی خۆیان".  

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure