وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاران ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 18676‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

وەزارەتى پەروەردە چەند رێنماییەکى نوێى بۆ ئەو خوێندکارانە دەرکرد کە دوو ساڵ لەسەریەک دەرنەچوون لە پۆلێکدا و ئه‌و خوێندكارانه‌ ده‌توانن بۆ ساڵی سێیه‌م تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن. 

 
به‌پێی نوسراوێكی سێ خاڵی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ ژماره‌ (9395) كه‌ وێنه‌یه‌كی لای دواڕۆژه‌ تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌: له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و پاڵپشت به‌ خاڵی 19 له‌ رێنمایی ژماره‌(14)ی تایبه‌ت به‌ كاروباری خوێندكاران سه‌باره‌ت  به‌و خوێندكارانه‌ی كه‌ دوو ساڵ له‌سه‌ر یه‌كتر ده‌رنه‌چوون له‌ پۆلێكدا، بۆیان هه‌یه‌ بۆ ساڵی سێیه‌م له‌ قوتابخانه‌كانی رۆژ به‌رده‌وام بن. 

له‌ نوسراوه‌كه‌دا سێ مه‌رج دیاریكراوه‌ بۆ ئه‌و خوێنكارانه‌ی كه‌ دوو ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك ده‌رنه‌چوو كه‌ خاڵه‌كانیش ئه‌مانه‌ن: 

یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر خوێندكار نیشته‌جێبووی ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ قوتابخانه‌ی ئێوارانی نییه‌ مافی هه‌یه‌ ته‌نها بۆ ساڵی سێیه‌م له‌ قوتابخانه‌و خوێندگه‌یه‌كدا بمێنێته‌وه‌ واتا له‌ خوێندنی رۆژ به‌رده‌وام بێت.

دووه‌م: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و خوێندكارانه‌ی خاڵی یه‌كه‌م ده‌یانگرێته‌وه‌ مافی گواستنه‌وه‌یان نییه‌ بۆ هیچ قوتابخانه‌یه‌كی تر. 

سێیه‌م: ئه‌گه‌ر خوێندكار داوای گواستنه‌وه‌ی كرد به‌هه‌ر هۆیه‌ك، ئه‌وه‌ پێویسته‌ به‌پێی رێنماییه‌كان و به‌شێوه‌ی ده‌ره‌كی به‌شداری له‌ تاقیكردنه‌وه‌كاندا بكات. 

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure