توركیا په‌یامێكی نوێی راگه‌یاند

هەواڵ / جیهان :: 15/10/2019‌ :: 18233‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سه‌رۆكایه‌تی توركیا رایگه‌یاند: ئۆپراسیۆنه‌كه‌یان له‌ سوریا ته‌واو ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بین ئه‌گه‌ر جیهان له‌گه‌ڵماندا بێت یان نا.


فه‌خره‌دی ئاڵتون به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی توركیا به‌ ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه‌ "به‌رده‌وام ده‌بیت له‌ كوشتنی گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان، له‌ نێویاندا داعش، ئه‌گه‌ر جیهان قبوڵی بكات یان نا".

په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته‌، ئه‌لیكسه‌نده‌ر لاڤرینتیڤ نێرده‌ی سه‌رۆكایه‌تی روسیا بۆ سوریا، رایگه‌یاند "هێرشه‌كانی توركیای بۆ باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا قبوڵنه‌كراوه‌و مۆسكۆ رازی نه‌بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌".

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure