لەترسی بۆردومانی تورکیا گوندێكی ناوچه‌ی رانیه‌ چۆڵ ده‌بێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 533‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محەمەد مستەفا

دانیشتوانی گوندی زێوکەی لە ناحیەی ژاراوەی قەزای پشدەر بەهۆی مەترسی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا گوندەکەیان چۆڵکردووەو خوێندکارەکانی ئەو گوندەش لەژێر خێوەت درێژە بە پڕۆسەی خوێندن دەدەن.


عەبدوڵا عەباس بەڕێوبەری ناحیەی ژاراوەی قەزای پشدەر بە دواڕۆژی راگەیاند: گوندی زێوکە کە پێکهاتووە لە نزیکەی 18 ماڵ، بەهۆی ترسی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، گوندەکەیان چۆڵکردووەو لە ئێستادا لەنزیک چۆمی سەرخان لە پشدەر نیشتەجێ بوون.

وتیشی: "بۆ ئەوەی خوێندکارانی گوندەکە لە پڕۆسەی خوێندن بێبەش نەبن، لە ئێستا خوێندکارانی ئەو گوندە لەگەڵ مامۆستاکانیان لەژێر خێوەت وانەکانیان دەخوێنن و درێژە بە پڕۆسەی خوێندن دەدەن".

باسی لەوەشکرد: ئەمڕۆ یەکەم رۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی خوێندکارانی ئەو گوندە بوو کە خوێندنگا خێوەتیەکە پێکدێت لە 6 پۆل و 16 خوێندکار. 

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure