وێنه‌ی ده‌ستی شه‌ڕڤانێك دواى 7 رۆژ شه‌ڕكردن

هەواڵ / کوردستان :: 15/10/2019‌ :: 9800‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی

میدیای هێزەکانی سوریای دیموکراتیک وێنەی پەنجەی شەرڤانێکی یەپەگەیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە کە تیایدا دەردەکەوێت شەرڤانەکە هێندە تەقەی کردووە پەنجەکانی تەقیون.


میدیای هەسەدە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکە، نوسیوویەتی: "ئەو پەنجانەی نەوەستاوە لە داگرتنی په‌له‌پیتكه‌ی چه‌كه‌كه‌ی،  ئەوه‌ دەستی شەرڤانێکی یەپەگەیە دوای حەوت رۆژ لە بەگریکردن لە رۆژئاوای کوردستان و جینۆسایدکردنی کورد".

بەرگریکردن لە رۆژئاوای کوردستان پێی نایە رۆژی حەوتەم کە سوپای تورکیا هێرشی کردووەتە سەر رۆژئاوای کوردستان و شەرڤانانیش جگە لەوەی بەرگری سەخت دەکەن، هاوکات به‌پێی به‌یاننامه‌كانیان سەرکەوتنی گەورەشیان تۆمارکردوە.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە