بەغدا بڕیاری سەرفکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دەرکرد

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 60156‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
 
به‌ڕێوه‌به‌ری بانکی ناوه‌ندی عێراق لقی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: وه‌زاره‌تی دارایی عێراق فه‌رمانی خه‌رجكردنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ده‌ركردووه‌و ئه‌مڕۆ پاره‌كه‌ راده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی كراوه‌. 


حاجی عابد ساڵح، بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق بە دواڕۆژی راگه‌یاند: وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ره‌زامه‌ندی خەرجکرنی 458 ملیار دیناره‌كه‌ی مووچەی فەرمانبەرانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ركردووه‌و ئه‌مڕۆ پاره‌كه‌ راده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی كراوه‌. 

وتیشی: "ئه‌و پاره‌یه‌ی دراوه‌ته‌ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ته‌واوكردن و دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 7ی 2019ی ئه‌و وه‌زاره‌ت و شوێنانه‌یه‌ كه‌ تاكو ئێستا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌". 

بڕیاروایە لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی 7ی تەواوی وەزارەتەکان رابگەیەنێت.

ناردنی ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ چه‌ند مانگی رابوردوودا ناردنی 458 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌كاتی خۆیدا دواده‌كه‌وت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئه‌م مانگه‌ پاره‌كه‌ی زووتر نارد. 

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure