هه‌سه‌ده‌ و سوریا له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ رێككه‌وتوون

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1562‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

به‌گوێره‌ى یاداشتنامه‌یه‌كى لێكگه‌یشتن كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى رۆژى 13/10/2019ى نێوان نوێنه‌رانى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات و حكومه‌تى سوریا گه‌ڵاڵه‌ بووه‌ و كۆپییه‌كى لاى دواڕۆژه‌، سوپاى سوریا له‌ سێ قۆڵه‌وه‌ ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌ كه‌ به‌مجۆره‌یه‌:


1- قۆڵى ته‌بقه‌ له‌ باكووره‌وه‌ به‌ره‌و عه‌ین عیسا و ریفه‌كانى هه‌تا سنوورى سوریا-توركیا له‌ گرێ سپى به‌ ئاراسته‌ى خۆرئاوا.

2- قۆڵى منبه‌ج به‌ره‌و كۆبانى له‌ سنوورى سوریا-توركیا هه‌تا خاڵى گرێ سپى و به‌ ئاراسته‌ى خۆرئاوا.

3- قۆڵى حه‌سه‌كه‌-ته‌ل ته‌مر هه‌تا سه‌رێكانى و له‌وێیشه‌وه‌ به‌ ئاراسته‌ى خۆرهه‌ڵات هه‌تا قامیشلۆ و مالیكیه‌ و به‌ ئاراسته‌ى باشوور.

4- هێزه‌كان له‌ ناوچه‌ى منبه‌ج بڵاوده‌بنه‌وه‌ له‌ عه‌ریمه‌ و به‌درێژایى هێڵى رووبارى ساجور به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه‌ى پێشووى په‌یوه‌ست به‌ بڵاوه‌پێكردنى هێزه‌كان له‌ عه‌ریمه‌. 

به‌مه‌یش هێزه‌كانى سوپاى سوریا ده‌چنه‌ هه‌موو ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵات و باكورى فورات به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازیى ناوچه‌یى. هاوكات ناوچه‌كانى نێوان هه‌ردوو شارى سه‌رێكانى و گرێ سپى وه‌ك ناوچه‌ى شه‌ڕده‌مێننه‌وه‌ هه‌تا ئازادكردنیان. 

ئا: ل.م
بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure