فاروق مەلا مستەفا سوپاسنامەیەک بڵاودەکاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2648‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بەڕێز کاک فاروق مەلا مستەفا لە سوپاسنامەیەکدا دەڵێت: "بە ناوی خۆم و هەموو كەس و كارمانەوە سوپاسگوزاری جەماوەری كوردستانین، بە هاوبەشی ئەم خەم و كۆستە گرانەی خۆمانیان ئەزانین. بەشداریكردنیان لە رێ‌وڕەسمی بە خاكسپاردن و رۆژانی پرسە، نامەی گەرم و گوڕ و پەیوەندیی دڵسۆزانەیان لەڕێ‌ی تەلەفۆنەوە، دەربڕینی هاوخەمی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا و پرسە گێڕان لە شارەكانی هەولێر و بەغدا نیشانەی بەڕێزیی خۆیانە و ئەمەكدارییە بەرامبەر كاكی كۆچكردووم كە لە هەموو مەیدانەكانی ئەدەب و سیاسەت و پەروەردە و رۆشنبیریدا سوارچاك و رێچكە شكێن و فیداكار بووە".

دەقی سوپاسنامەکە:

سوپاسنامە

سەرلەبەیانی رۆژی سێ‌ی تشرینی یەكەمی 2019، كەسایەتی گەورە و هەڵكەوتووی خێزانەكەمان و كوردستان، ئەستێرە گەشەكەی ئاسمانی ئەدەبی كوردی پڕۆفیسۆر (عیزەدین مستەفا رەسوڵ) چاوی ئەبەدی لێك نا. ئەم هەواڵە دڵتەزێنە وەك رووداوێكی كۆمەڵایەتی و نیشتمانی لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق كاردانەوەی شایستەی دروست كرد و تا ئەم چركەساتەش هاوڕێ‌ و دۆست و خۆشەویستان لەگەڵماندا لە پرسەدان.

بۆیە بە ناوی خۆم و هەموو كەس و كارمانەوە سوپاسگوزاری جەماوەری كوردستانین، بە هاوبەشی ئەم خەم و كۆستە گرانەی خۆمانیان ئەزانین. بەشداریكردنیان لە رێ‌وڕەسمی بە خاكسپاردن و رۆژانی پرسە، نامەی گەرم و گوڕ و پەیوەندیی دڵسۆزانەیان لەڕێ‌ی تەلەفۆنەوە، دەربڕینی هاوخەمی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا و پرسە گێڕان لە شارەكانی هەولێر و بەغدا نیشانەی بەڕێزیی خۆیانە و ئەمەكدارییە بەرامبەر كاكی كۆچكردووم كە لە هەموو مەیدانەكانی ئەدەب و سیاسەت و پەروەردە و رۆشنبیریدا سوارچاك و رێچكە شكێن و فیداكار بووە.

سوپاس و ستایشی تایبەتیش بۆ حیزب و لایەنە سیاسییەكانی سلێمانی و هەموو كوردستان و عێراق و تێكڕای رێكخراوە ئەدەبی و رۆشنبیری و ئەكادیمییەكان كە بە هەڵوێست و كردار سەلماندیان دكتۆر عیزەدینی كۆچكردوو بە بەشێك لە خۆیان و لە مێژووی خەباتی سیاسیی پێشكەوتنخواز دەزانن، بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی و حیزبی شیوعیی كوردستان و حیزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان و حیزبە تێکۆشەرەکانی کوردستانی خۆرهەڵات و باکوور و خۆرئاوا و سەرجەم ئەو تێكۆشەرانەی لەم كۆستەدا لەگەڵماندا بوون.

 

سوپاس و رێزی بێ پایان بۆ کاک دکتۆر هەڤاڵ ئەبو بەکر، پارێزگاری سلێمانی و بەڕێزان بەڕێوەبەرانی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ و دەزگاکانی راگەیاندن و سەرجەم ئەو فەرمانگە و کەسایەتی و لایەنانەی کە لە رێکخستنی رێوڕەسمەکانی بە خاک سپاردن و پرسەدا ماندوو بوون.

هیوادارین ئاشتی و تەبایی و دیموكراسی كە ئاوات و ئامانجی خەباتی ئەم مامۆستا بەئەزموونە بوو باڵ بكێشێت بەسەر وڵاتە خۆشەویستەكەماندا.

 

فاروق مەلا مستەفا
برای كۆچكردوو
لەجیاتی بنەماڵەی مەلا مستەفای سەفوەتی
حاجی مەلا رەسوڵی دێلێژە
سلێمانی
15-10-2019


Dwarozh Net [email protected]

Attachments15:08 (0 minutes ago)
to Sherko
 
 
 
 
 

                                                                                                                            فاروق مەلا مستەفا سوپاسنامەیەک بڵاودەکاتەوە

دواڕۆژ

فاروق مەلا مستەفا سەرمایەداری نیشتمانی کوردستان لە سوپاسنامەیەکدا دەڵێت: "بە ناوی خۆم و هەموو كەس و كارمانەوە سوپاسگوزاری جەماوەری كوردستانین، بە هاوبەشی ئەم خەم و كۆستە گرانەی خۆمانیان ئەزانین. بەشداریكردنیان لە رێ‌وڕەسمی بە خاكسپاردن و رۆژانی پرسە، نامەی گەرم و گوڕ و پەیوەندیی دڵسۆزانەیان لەڕێ‌ی تەلەفۆنەوە، دەربڕینی هاوخەمی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا و پرسە گێڕان لە شارەكانی هەولێر و بەغدا نیشانەی بەڕێزیی خۆیانە و ئەمەكدارییە بەرامبەر كاكی كۆچكردووم كە لە هەموو مەیدانەكانی ئەدەب و سیاسەت و پەروەردە و رۆشنبیریدا سوارچاك و رێچكە شكێن و فیداكار بووە".

دەقی سوپاسنامەکە:




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure