توركیا توانای هێرشی ئاسمانیی نه‌ما

هەواڵ / کوردستان :: 15/10/2019‌ :: 10272‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ

له‌و ئۆپراسیۆنە سه‌ربازییه‌دا كه‌ سوپای توركیا بۆ سه‌ر خۆرئاوای كوردستان ده‌ستی پێكردووه‌، هێزی ئاسمانیی توركیا به‌شدارییه‌كی كاریگەری هه‌بوو و چه‌ندین ناوچه‌ی سه‌ربازی و مه‌ده‌نیشی كردبووه‌ ئامانجی هێرشه‌كانی كە قوربانیی و وێرانەیەكی زۆریان لێكەوتەوە.

به‌ڵام ئێستا به‌هۆی هێزی ئاسمانیی روسیاوه‌ كه‌ كایەی سنووره‌ ئاسمانییه‌كانی باكووری سوریا ده‌پارێزێت، هێزی ئاسمانیی توركیا توانای ئه‌نجامدانی هیچ كرده‌وه‌یه‌كی نه‌ماوه‌ و له‌ دوێنێ (14ی تشرینی یه‌كه‌می 2019)وه‌ هیچ بۆردوومانێكی ئاسمانیی ئه‌نجامنه‌داوه‌.

هێزی ئاسمانیی روسیا به‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگیی جۆری Su-35S كایەی ئاسمانیی سنووره‌كانی باكووری سوریا ده‌پارێزێت و به‌هۆیه‌وه‌ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و سوپای سوریای عه‌ره‌بی له‌ هێرشی ئاسمانیی توركیا پارێزراو ده‌بن.

له‌ ماوه‌ی ئه‌م هێرشه‌دا توركیا به‌ فڕۆكه‌ی جۆری ئێف16 له‌ ئامەد و به‌یره‌كدار-ه‌وه‌ و به‌ فڕۆكه‌ی جۆری تی بی2 له‌ باتمان-ه‌وه،‌ هێرشیان دەكردە سەر خەڵكی خۆرئاوای كوردستان.

پ: ل. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure