مه‌زڵوم كۆبانێ به‌ ته‌له‌فۆن چى به‌ ترامپ وت؟

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1782‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
مایك پێنس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان ده‌قى قسه‌كانى جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدى كه‌ ناسراوه‌ به‌ (مه‌زڵوم كۆبانێ) و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكراته‌ له‌گڵ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا بڵاوكرده‌وه‌.


پێنس رایگه‌یاند: "سه‌رۆك ترامپ و جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌یان كردووه‌ و باسى بارودۆخى باكور و رۆژهه‌ڵاتى سوریایان كردووه‌، جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم به‌ سه‌رۆك تره‌مپى وتووه‌، تاكو ئێستا سوپاى توركیا 30 میل له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان نه‌هاتوونه‌ته‌ ناوه‌وه‌".

پێنس راشیگه‌یاند: "جه‌نه‌راَل مه‌زڵوم نیگه‌رانى خۆى له‌باره‌ى شارى كۆبانێ ده‌ربڕیوه‌ و داواى له‌ سه‌رۆك ترامپ كردووه‌ له‌سه‌ر شارى كۆبانێ قسه‌ له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا بكات".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه‌ دواى په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى سه‌رۆك ترامپ له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم، ترامپ په‌یوه‌ندى به‌ ئه‌ردۆغانه‌وه‌ كردووه‌ و له‌سه‌رداواكه‌ى مه‌زڵوم، داواى له‌ ئه‌ردۆغان كردووه‌ هێرش نه‌كاته‌سه‌ر شارى كۆبانێ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ گه‌ره‌نتى له‌ ئه‌ردۆغان وه‌رگرتووه‌.

 پێنس ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد: ترامپ داواى له‌ ئه‌ردۆغان كردووه‌ هێرشه‌كانى بۆسه‌ر باكور و رۆژهه‌ڵاتى سوریا و كورده‌كان رابگرێت و ئه‌مریكاش ئاماده‌یه‌ نێوه‌ندگیرییان بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مایك پێنس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا و رۆبێرت ئۆبرایان راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى ئه‌مریكاى دیاریكردووه‌ بۆ پێكهێنانى شاندێك بۆ توركیا و ده‌ستپێكردنى گفتوگۆكان بۆ كۆتایهێنان به‌و خوێنڕشتنه‌.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال      



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure