به‌رپرسێكى باڵاى عێراقى له‌ كه‌نه‌دا ده‌ركرا

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1091‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

به‌پێى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى كه‌نه‌دى و عێراقى كه‌ بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، جێگرى سه‌رۆكى پێشووترى عێراق كه‌ هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى كه‌نه‌دییه‌ له‌ كه‌نه‌دا ده‌كراوه‌.

به‌پێى ئه‌و سه‌رچاوانه‌، خوزه‌یر خوزاعى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراق له‌ ساڵى 2011 بۆ 2014 كه‌ هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى كه‌نه‌دییه‌ و له‌ كه‌نه‌دا داده‌نیشێت، له‌لایه‌ن حكومه‌تى كه‌نه‌داوه‌ ره‌گه‌زنامه‌ كه‌نه‌دییه‌كه‌ى لێسه‌ندراوه‌ته‌وه‌ و له‌ كه‌نه‌داش ده‌ركراوه‌.

به‌پێى ئه‌و سه‌رچاوانه‌، هۆكارى لێسه‌ندنه‌وه‌ى ره‌گه‌زنامه‌ى كه‌نه‌دى له‌ خوزاعى، بوونى كه‌یسى گه‌نده‌ڵییه‌ و ساغبوونه‌وه‌یه‌تى به‌سه‌ریدا كه‌ دزینى پاره‌ى عێراقه‌ له‌وكاته‌ى كه‌ جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران بووه‌ له‌ عێراق.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال 


 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure