ئه‌مریكا 50 موشه‌كى هه‌ڵگرى كڵاوه‌ى ئه‌تۆمى له‌ توركیا ده‌كێشێته‌وه‌

هەواڵ / ڕاپۆرت :: 17/10/2019‌ :: 734‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئه‌مریكا به‌هۆی ئۆپراسیۆنی (كانی ئاشتی) توركیا بۆ سه‌ر باكوری خۆهه‌ڵاتی سوریا، ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته‌ سێ وه‌زیر و سێ وه‌زاره‌ت بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئابووری به‌رامبه‌ر به‌توركیا. ئه‌مریكا له‌%50ی باجی گورمرگی له‌سه‌ر هاورده‌كردنی (پۆڵا) به‌رزكردووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها دانوستانه‌ بارزرگانیه‌كانی كه‌ به‌ 100 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرا وه‌ستاند. 

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه‌ توركیا به‌و ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌ى كه‌ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات ژیانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نى ده‌خاته‌ مه‌ترسییەوەو هه‌ره‌شه‌یە بۆ دۆخی ئاشتی و ئاسایش و سه‌قامیگری ناوچه‌كه‌. 

ترامپ به‌ر له‌ گرتنه‌به‌ری ئه‌م رێوشوێنانه‌ به‌ماوه‌یه‌كی كورت په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا ئه‌نجام دابوو، ترامپ له‌په‌یوه‌ندیه‌كه‌دا داوای ئاگربه‌ستی له‌ ئه‌ردۆغان كردبوو.

ئه‌و رێوشوێن و سزایانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا به‌ ئامانجی ناچاركردنی توركیا بۆ ئاگربه‌ست، له‌حاڵه‌تی به‌رده‌وامی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ ئه‌گه‌ر توندكردنی زیاتری سزاكان هه‌یه‌. 
به‌پێی هه‌واڵكی رۆژنامه‌ى نیۆیۆرك تایمز دوێنی شه‌و به‌ شێوه‌یه‌كی نهێنی ئه‌مریكا 50 مووشه‌كی كڵاوه‌ى ئه‌تۆمی له‌ بنكه‌ی (ئه‌نچه‌رلیك) له‌ توركیا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا.

كێن ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه‌ ئه‌مریكا خستونێتیه‌ ناو لیستی سزا ئابوریه‌كه‌یه‌وه‌؟.

ترامپ له‌ لێدوانه‌كانی شه‌وی رابوردووی، چۆنیه‌تی سزا ئابوریه‌كانی بۆ سه‌ر توركیا ئاشكرا كرد. ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سزایانه‌  بازرگانیشی تێدایه‌.
له‌ بڕیارنامه‌كه‌ی ترامپ بۆ جێبه‌جێكردنی سزاكان ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی هه‌ن كه‌ له‌ ئێستادا له‌ ناو حكومه‌تی توركیادا كاربه‌ده‌ستن و به‌شێكیش پێشووتر له‌ناو حكومه‌تدابوون. 

به‌پێی قسه‌كانی ترامپ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ پشتیوانی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی توركیان بۆ سه‌ر باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا.

دوای ئه‌و لێدوانه‌ به‌خێرایی بڕیارنامه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی ده‌رچوو. راگه‌یاندنێكیش له‌ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكاوه‌ سه‌باره‌ت به‌ سزاكان ئاشكرا كرا.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا، له‌ لیستی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه‌سزا دراون"خولوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری، فاتیح دۆنماز وه‌زیری وزه‌،هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆ سوله‌یمان سۆیلو .

به‌پێی بڕیاره‌كه‌ هه‌رسی وه‌زیر سامانه‌كانیان بلۆك ده‌كرێت و ناتوانن هیچ ئاڵوگۆڕێكی بازرگانی، ته‌نانه‌ت گه‌شتی ئه‌مریكاشیان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت.

له‌كۆتایدا قه‌باره‌ی بازرگانی له‌ نێوان توركیا و ئه‌مریكا كه‌ بڕیاربوو له‌ سه‌ره‌تای 2002 دا بگات به‌ 100 ملیار دۆلار ، به‌ هۆی ئۆپراسیۆنی (كانی ئاشتی) توركیا بۆ باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا پاشه‌كشێكی زۆر ده‌كات.

 

ئا: شنۆ هیرانی  




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure