سوپاى عێراق خرایه‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 15/10/2019‌ :: 6402‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 سوپاى عێراق خراوه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشیه‌وه‌ بۆ رێگریكردن له‌ دزه‌كردنى چه‌كداره‌ هه‌ڵاتووه‌كانى داعش له‌ سوریاوه‌ بۆ ناو سنورى عێراق. 

ئه‌و ئاماده‌كاریه‌ى سوپاى عێراق له‌پاش ئه‌وه‌هات كه‌ به‌هۆى هێرشی سوپاى توركیاوه‌ بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ داعشه‌ ده‌ستگیركراوه‌كان له‌و سنوره‌ هه‌ڵاتوون.

ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق راگه‌یاند"ئاماده‌كارییه‌كانمان ته‌واو بوون بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ و  حاڵه‌تى ئاماده‌باشیه‌كه‌ش هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنوور و فه‌رمانده‌یی كرده‌ سه‌ربازییه‌كانى جه‌زیره‌ و نه‌ینه‌وا ده‌گرێته‌وه‌".

 وتیشى:"له‌په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامیدانین له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانى سوپاى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) و هاپه‌یمانى نێو ده‌وڵه‌تى دژ به‌ داعش بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى بكه‌ین له‌ دزه‌كردنى چه‌كداره‌ هه‌ڵاتووه‌كانى داعش بۆ ناو سنوورى عێراق".
 ئا:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure