شارى پزیشكی فاروق سيمینارێك بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ دژ به‌ شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك ئه‌نجام ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: 15/10/2019‌ :: 1434‌ جار بینراوە

 دواڕۆژ
بڕیاره‌ رۆژى پێنجشه‌مه‌ 17ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019  شارى پزیشكى فاروق سیمینارێك سازبدات له‌ ژێر ناونیشانى (هۆشیاركردنه‌وه‌ دژ به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك) به‌ مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی زانیاری سه‌باره‌ت به‌م نه‌خۆشییه‌ و ڕێنماییكردنی خانمان بۆ چۆنییه‌تی چاودێری ته‌ندروستی خۆیان و ئه‌نجام دانی پشكنین بۆ ده‌ستنیشانكردنی پێشوه‌خته‌ وپاراستنی ژیانیان.

 ئه‌و هه‌نگاوه‌ى شارى پزیشكى فاروق به‌مه‌به‌ستى پاڵپشتیكردنی توشبووانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان .

ده‌قى بانگهێشتنامه‌كه‌ى شارى پزیشكى فاروق:
 
هه‌ر وه‌ك ساڵانه‌ و له‌ مانگی ئۆكتۆبه‌ری تایبه‌ت به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك وبه‌ مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردنی توشبووانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، شاری پزیشكی فاروق بانگهێشتان ده‌كات بۆ سیمینارێكی گشتی له‌ ژێر ناونیشانی (هۆشیاركردنه‌وه‌ دژ به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك) به‌ مه‌به‌ستی خستنه‌ ڕووی زانیاری سه‌باره‌ت به‌م نه‌خۆشییه‌ و ڕێنماییكردنی خانمان بۆ چۆنییه‌تی چاودێری ته‌ندروستی خۆیان و ئه‌نجام دانی پشكنین بۆ ده‌ستنیشانكردنی پێشوه‌خته‌ وپاراستنی ژیانیان.
سیمیناره‌كه‌ له‌ شاری پزیشكیی فاروق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كاتژمێر ١٠ به‌یانی له‌ به‌رواری ١٧/١٠/٢٠١٩
بۆ زانیاری زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ ژماره‌ ٠٧٧٠٩٠٠٠٠٠٠



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure