ئەو کوڕە كوژرا كه‌ دەستدرێژی کردبووه‌ سەر 200 منداڵ

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 24318‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

 

سەدا ئەلبەلەد- وێنەی ئەو کوڕەی ببینە کە دەستدرێژی کردووەتە سەر 200 منداڵ
یەکێک لە خراپترین تاوانبارەکانی بریتانیا لەناو زینداندا گیانی لەدەستدا، بەپێی  تۆڕی سی ئێن ئێن وەزارەتی دادی بریتانیا لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشکرایکرد رۆژی یەکشەممە ریچارد هاکلی-ی تەمەن 33 ساڵ کە دەستدرێژی کردووەتە سەر 200 منداڵ لە زیندانی ساتۆن لە ئنگلتەرا بە کوژراوی دۆزرایەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە لە ساڵی 2016 دا 22 جار بڕیاری زیندانی هەتاهەتایی بۆ دەرچوو چونکە دەستدریژی کردبووە سەر کۆمەڵێک منداڵی تەمەن 6 مانگ بۆ 12 ساڵ.


رەئی ئەلیەوم- ئیتاڵیا رێگە بە کەشتی ئۆشن فایکینگ-ی مرۆڤانە دەدات 176 پەنابەر لە بەنداوی تارانتۆ لە باشووری وڵات دابنێ
دوێنێ دووشەممە ئیتاڵیا رێگەی بە کەشتی ئۆشن ڤایکینگدا هەموو پەنابەرەکانی سەری لە بەنداوی تارانتۆ دابنێت کە ژمارەیان 176 کەسبوو، ئەم کەشتیە تایبەتە بە یارمەتیدان و رزگارکردنی پەنابەرە نایاساییەکان.


سەدا ئەلبەلەد- ژمارەی قوربانییەکانی زریانی هاجیبیس بۆ 43 کەس بەرزبووەوە
ئاژانسی کیۆدۆی ژاپۆنی ئاشکرایکرد ژمارەی قوربانیەکانی زریانی هاجیبیس بۆ 43 کەس بەرزبووەوە، هەروەها 300 کەسی دیکە برینداربوون و هەزاران کەس ناچاربوون بەهۆی لافاوەوە ماڵەکانیان بەجێ بهێڵن.


ئەسرار میدیا-بەهۆی گەندەڵی وەزیری داد دەستی لەکارکێشایەوە
دوێنێ دووشەممە چۆ کوک وەزیری دادی کۆریای باشوور بەهۆی پێشینەی گەندەڵیەوە دەستی لەکارکێشایەوە، ئەمەش تەنیا پاش یەک مانگ لە وەرگرتنی پۆستەکە.


ئەنادۆڵ- حکومەتی جەزائیر پڕۆژە یاسایەک پەسەند دەکات ناهێڵێت سەربازە خانەنشینراوەکان خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکان کاندید بکەن
ئەنجومەنی وەزیرانی جەزائیر پرۆژە یاسایەکیان واژۆکرد رێگە نادات سەربازە خانەنشینەکان پاش تەواوبوونی خزمەتەکەیان بۆ ماوەی 5 ساڵ خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکان کاندید بکەن یان هیچ چالاکیەکی سیاسی ئەنجام بدەن.


سەدا ئەلبەلەد- وەزیری بەرگری ئەمریکا: لەگەڵ ئەندامەکانی ناتۆ کۆدەبینەوە تاکو چەند رێوشوێنێک دژی تورکیا بگرینەدەست
مارک ئسبەر وەزیری بەرگری ئەمریکا ئاشکرایکرد هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئەندامەکانی ناتۆ کۆدەبێتەوە تاکو فشاریان بخاتە سەر بۆ ئەوەی رێوشوێنی دبلۆماسی و ئابووری دژی تورکیا بەرپابکەن.


رۆیتەرز- ئیتاڵیا رێگری لە هەناردەکردنی چەک دەکات بۆ تورکیا
رۆژی سێشەممە لویجی دی مایۆ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا دڵنیایکردەوە رۆما هەناردەکردنی چەک بۆ تورکیا قەدەغە دەکات، چونکە ئەنقەرە پرۆسەی سەربازی دژی کوردەکانی سوریا بەرپاکردووە.


رۆیتەرز- چین داوا دەکات تورکیا بە زووترین کات هێرشە سەربازیەکانی بۆ سەر سوریا بووەستێنێت
رۆژی سێشەممە جینگ شوەنگ وەزیری دەرەوەی چین داوای لە تورکیا کرد هێرشە سەربازیەکانی بۆ سەر سوریا بوەستێنیت و پێی وتن "بگەڕینەوە سەر رێگەی راست". 


وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure