هه‌سه‌ده‌ شارێكى رۆژئاواى كوردستانى كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 15/10/2019‌ :: 1853‌ جار بینراوە

 دواڕۆژ
 هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) توانى شارى سه‌رێكانى له‌ رۆژئاواى كوردستان له‌ده‌ستى سوپاى توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانى هاوپه‌یمانى ئه‌نقه‌ره‌ ئازاد بكاته‌وه‌.  

روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشرایكرد كه‌ هه‌سه‌ده‌ هێرشێكى پێچه‌وانه‌ى بۆسه‌ر سوپاى توركیا و هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كانى له‌ سه‌رێكانی ئه‌نجامداوه‌ و له‌پاش شه‌ڕو پێكدادانێكى سه‌خت توانیوێتى شارى سه‌رێكانى كۆنترۆڵ بكاته‌وه‌ كه‌ پێشتر له‌لایەن توركیاوه‌ داگیركرابوو.

 ئه‌و روانگه‌یه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌ هه‌سه‌ده‌ توانیوێتى ئه‌و شوێنانه‌ى ده‌ستبكه‌وێته‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابوردوودا له‌ده‌ستیدا بوو له‌و سنوره‌.
 ئا:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure