700 كه‌س له‌ خێزان و خانه‌واده‌ى چه‌كدارانى داعش هاتونه‌ته‌ سنورى عێراقه‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 15/10/2019‌ :: 313‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
مه‌زاحم حویت وته‌بێژى عه‌شیره‌ته‌كانى عێراق ئاشكرایكرد كه‌ نزیكه‌ى 700 كه‌س له‌ خێزان و خانه‌واده‌ى چه‌كدارانى داعش له‌ توركیاوه‌ هاتووه‌نه‌ته‌ سنورى عێراقه‌وه‌.

ئه‌و وته‌بێژه‌ به‌ كه‌ناڵى ئاڕ تی روسی وتووه‌:" له‌پاش ده‌ستپێكردنى هێرشی سوپاى توركیا بۆ سه‌ر باكورى خۆرهه‌ڵاتى سوریا ژماره‌یه‌ك له‌ چه‌كدارانى داعش  له‌ زیندانه‌كان هه‌ڵاتوون و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان هاتوونه‌ته‌ ناو سنورى عێراقه‌وه‌".

وتیشى:"خێزانى ئه‌و داعشانه‌ له‌ ناوچه‌كانى ره‌بیعه‌ى سه‌ر سنورى عێراق و سوریاوه‌ هاتوون".
 ئا:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure