"شه‌ڕڤانان هێرشێكی گەورەی چه‌كدارانی هاوپەیمانی توركیایان تێكشكاند"

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 8047‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی

ئه‌مشه‌و شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌ شكستیان به‌ هێرشێكی گەورەی چەکدارانی هاوپه‌یمانی توركیا هێنا و به‌وهۆیه‌وه‌ 25 چه‌كداریان كوژران.

بۆزان كه‌رعۆ چالاکوان له‌ رۆژاوای كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: كاتژمێر 7:00ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشەممە چه‌كدارانی هاوپه‌یمانی تروكیا هێرشیان كرده‌ سه‌ر گه‌ڕه‌كی ئه‌لعبره‌ی سه‌رێكانی.

وتیشی: "چه‌كدارانی هاوپه‌یمانی توركیا له‌ به‌ره‌ی باكوری خورئاوای سه‌رێكانی هێرشه‌كه‌یان ده‌ستپێكرد".

ئاماژەی‌ به‌وه‌شكرد: شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)‌ به‌ توندی به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه‌ و شكستیان پێهێنا و له‌ ئه‌نجامدا 25 كوژراویان لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ زۆربه‌ی ته‌رمی چه‌كداره‌كانیان كه‌وتونه‌ته‌ به‌رده‌ستی شه‌ڕڤانن.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌ نێوان سوپای توركیا و چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانی توركیا و شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌ له‌ سه‌رێكانی به‌ سه‌ختی به‌رده‌وامه‌.

بڵاوکردنەوە: کارزان ساڵح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure