ئەردۆغان و ماکرۆن لەبارەی هێرشەکەی سەر رۆژئاواوە گفتۆگۆیان کرد

هەواڵ / جیهان :: 15/10/2019‌ :: 532‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

دوێنێ دووشەممە رەجەب تەیب ئەردۆ‌غان سەرۆک کۆماری تورکیا و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فرەنسا لەبارەی هێرشی تورکیاوە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان گفتوگۆیان کرد.

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هەردوو سەرۆک باسیان لە دۆخی ئێستای رۆژئاوا کرد و دەرئەنجامی هێرشەکەی تورکیا بۆسەر رۆژئاوا باس کراوە.

 

بە پێی زانیارییە میدیاییەکان ماکرۆن بۆچوونی وابووە هەرچی زووە تورکیا هێرشەکانی بوەستێنێت و بکەوێتە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی سوریا.

 

ئا: کارزان ساڵح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure