ترامپ: با سوریا و ئەسەد پارێزگاری لە کورد بکەن

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 446‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

دۆناڵد ترامپ رایگەیاند: هەرکەس هاوکاری سوریا و کوردەکان بکات کارێکی باشە، سەبارەت بە پارێزگاری لە کوردیش دەڵێت: "باسوریا و ئەسەد پارێزگاری لە کوردەکان بکەن".

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتەری خۆی نوسیویەتی: "هەر کەسێک دەیەوێت یارمەتی سوریا بدات بۆ پاراستنی کوردەکان کارێکی باشە، ئەگەر رووسیا، چین یان ناپلیۆن بێت".

دەشڵێت: "با سوریا و ئەسەد پارێزگاری لە کوردەکان بکەن و شەڕی خاکی خۆیان بکەن".

 

ترامپ باسی ئەوەش دەکات سەرنجی ئەو لەسەر سنووری باشوری وڵاتەکەیەتی نەک سوریا.

ئا: کارزان ساڵح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure