كێڵگه‌یه‌كی غاز له‌ باشووری ئێران دۆزرایه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 117‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ئاشكرایكرد"له‌ هه‌فته‌ی رابوردوودا كێڵگه‌یه‌كی گاز له‌ باشووری پارێزگای قارس-ى ئێران دۆزراوه‌ته‌وه‌".


ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئێران به‌ پێگه‌ى فارس نیوز-ی رایگه‌یاند"هه‌فته‌ی رابوردوو كێڵگه‌یه‌كی غاز-مان له‌ باشووری پارێزگای فارس و له‌ 60 كیلۆمه‌تری شاری شیراز دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ قه‌باره‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌ی 1 بۆ 1.2 تریلیۆن (مه‌ترپێ سێجا)یه‌.


وتیشى:"رێژه‌ى به‌رهه‌مى غازی ئه‌و كێلگه‌ تازه‌یه‌ ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی 16 ساڵ غازی شاری تاران-ی پایته‌خت دابین بكات".
پ: ل. م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure