هه‌رێم بڕیارێكى نوێى له‌باره‌ى هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێل ده‌ركرد

هەواڵ / ئابوری :: 14/10/2019‌ :: 1155‌ جار بینراوە

دواڕۆژ,ئاراس عه‌زیز
وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم چه‌ند مه‌رجێكى نوێى بۆ كۆمپانیاكانى هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێل ده‌ركردوو و به‌پێى مه‌رجه‌كانیش هه‌ر ئۆتۆمبێلێك پێچه‌وانه‌ى ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌ت هاورده‌بكرێت به‌بڕى 10 ملیۆن دینار سزا ده‌درێت.

له‌نوسراوێكدا كه‌ (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌,وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاندووه‌: پێویسته‌ به‌ڵێننامه‌ له‌كۆمپانیاكانى هێنانى ئۆتۆمبێل وه‌ربگیرێت و هه‌ر كۆمپانیاك كه‌ سه‌رپێچى مه‌رجه‌كان بكات به‌بڕى 10 ملیۆن دینار سزاده‌درێت".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ كار بۆ به‌ستنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانى كوالێتى كۆنتڕۆڵى ده‌روازه‌ سنووریه‌كان ده‌كرێت به‌یه‌كه‌وه‌ بۆ كارئاسانى له‌ ئاڵوگۆڕكردنى داتاكاندا".
هاوكات به‌پێى نوسراوه‌كه‌,نرخى پشكنین وه‌ك ئه‌و نرخانه‌ ده‌بێت كه‌پێشتر وه‌زاره‌تى دارایى دیاریكردبوو.

 ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ هه‌ر ئۆتۆمبێلێك كه‌ هاورده‌ ده‌كرێت پێویسته‌ بڕوانامه‌ى (C0C) ى له‌گه‌ڵ بێت و مۆڵه‌ت ده‌درێت به‌و كۆمپانیایانه‌ى له‌ده‌روازه‌ سنووریه‌كان كارده‌كه‌ن.
له‌خاڵێكى ترى نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌, له‌كاتى بوونى جیاوازى له‌نێوان پشكنینی ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانى پشكنینى كولێتى له‌سنووره‌كان وپشكنینی كۆتایى له‌لایه‌ن

لیژنه‌كانى هاتووچۆ, كۆمپانیاى پشكنه‌ر به‌بڕى  پێنج ملیۆن دینار سزاده‌درێت و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ ئه‌و شوێنه‌ى لێوه‌ى هاتووه‌.

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure