كورده‌كان لە سوریا له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د رێکدەکەون

هەواڵ / کوردستان :: 14/10/2019‌ :: 444‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ

لێپرسراوه‌ كورده‌كانی سوریا ئاشكرایان كرد كه‌ كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی سوریا له‌ دیمه‌شق رێكبكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاریان لێ بكات له‌ دژی هێرشه‌كانی توركیا و هه‌وڵه‌كانی بۆ داگیركردنی ناوچه‌كانی باكوور.


پلان وایه‌ هێزه‌ كورده‌ییه‌كان لە سوریا شان به‌ شان شه‌ڕ بكه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌كانی حكومه‌تی سوریا، خۆسه‌ری به‌ڕێوبه‌ری له‌ ڕۆژئاوای كوردستان له‌ په‌یجی ره‌سمی خۆیان له‌ فه‌یسبووك رایانگه‌یاند كه‌ له‌ پێناو ئه‌وه‌ی سنوورێك دابنرێت بۆ ئه‌م هێرشانه‌ی توركیا پێویسته‌ بگه‌ین به‌ رێكکه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریادا.

دواتر ئاژانسی سانای فه‌رمی سوریا به‌ بێ ئاشكاركردنی هیچ زانیارییه‌كی زیاتری دیكه‌ رایگه‌یاند: حكومه‌تی سوریا سه‌ربازه‌كانی ناردووه‌ بۆ ناوچه‌كانی باكوور بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی توركیا.


و:كێوان



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure