رۆژئاوای كوردستان دڵخۆشە بە هاتنی سوپای سوریا بۆ ناوچەكانیان

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 411‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


دانیشتوانی خۆرئاوای كوردستان لە رێككەوتنی نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و سوپای سوریا و چوونی ئەو هێزانە بۆ ناوچەكانیان دڵخۆشن.

ئاژانسی بۆرنای ئێرانی لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، ناوچە كوردنشینەكانی سوریا لە باكووری ئەو وڵاتە لە ریًككەوتنی نێوان هێزەكانی سوریای دیمكرات و حكومەتی سوریا بۆ رووبەڕووبوونەوەی لەشكر كێشییەكانی سوپای توركیا، بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی دەكەن.

لەو راپۆرتەدا هاتووە، دانیشتوانی شاری حەسەكە بە بیستنی هەواڵی رێككەوتنی نێوان ئەو دوو هێزە (هەسەدە و سوپای سوریا) رژاونەتە سەر شەقامەكان و دڵخۆشیی خۆیان بۆ ئەو بڕیارە دەربڕیوە.

حكومەتی سوریاش وێڕای ئیدانەكردنی هێرشەكانی توركیا بۆ ناوچە كوردنشینەكانی وڵاتەكەی، ئامادەیی خۆی بۆ هەر چەشنە بەرەنگاربوونەوەیەك راگەیاندووە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure