هێلكە هەشت وەبەرهێنی توركی مایەپووچ كرد

هەواڵ / ئابوری :: 14/10/2019‌ :: 398‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
رۆژنامەی زەمانی تورکی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە: دوای ئەوەی حوکمەتی عێراق بڕیاریدا لەرۆژی 1ی ئایاری ساڵی 2019ەوە ھاوردەکردنی ھێلکەی تورکی بۆ بازاڕەکانی عێراق قەدەغە بکات، هەشت وەبەرهێنی توركی مایەپوچ بوون".

 بەپێی راپۆرتی رۆژنامە توركییەكە، لە رۆژی بڕیارەکەوە تا ئەمڕۆ ٨ وەبەرھێنەری تورکی مایەپووچبوونی خۆیان ڕاگەیاندووە.

لەماوەی ٢٠ رۆژی ڕابوردوودا لەبەر بێ پارەیی بە ناچاری یەک ملیۆن مریشک لەناوچوون، چونکە نەتوانراوە عەلەف و خواردنیان بۆ دابینبکرێت. 

هاوكات لەیەکەم رۆژی بڕیارەکەوە تا ئێستا بە ناچاریی ١٧ ملیۆن مریشک لەتوركیا سەربڕدراون، چونكە هەناردەی عێراق وەستێنراوە.

ھەر بەھۆی قەدەغەکردنی ھێلکە حکومەتی تورکی ناچار بووە باجی سەر ھێلکە و مریشک لە ٨٪‏ وە بۆ ١٪‏ داگرێت و نرخی یەک كارتۆن ھێلکە لە بازاڕەکانی تورکیا لە ١٢ لیرەوە بۆ ٦ لیرە دابەزیوە.

سافاش دۆغان بەڕێوەبەری کۆمپانیای تایبەت بە وەبەرھێنانی ھێلکە بە رۆژنامەی زەمانی ڕاگەیاندووە: کە ئەگەر ھاتوو ئەم قەدەغەکردنە بەردەوامبێت، ئەوە لە شەش مانگی داھاتوودا بازاڕی ھێلکە و مریشک لە تورکیا تووشی ئفلیجبوون دەبێت و بە ئاسانیش قەیرانەکانی تورکیا لەو بوارەوە چارەسەر نابێت.

عێراق و ھەرێمی کوردستان دوو بازاڕی پڕ لە پارە و سامانی گرنگن بۆ تورکیا و بیھێنە بەرچاوی خۆت ئەمە بەس ھێلکە قەدەغەکراوە، ئاوھایە، ئەی ئەگەر جلوبەرگ و خواردنی دیکە و بەگشتی کاڵاکانی تورکیا بایکۆت بکرێت، دەبێت چ لەو وڵاتە ڕوو بدات، بۆیە بایکۆتی ئابوری زیانی زۆر زیاترە لە شەڕ و چەک و وێرانكاریی.

 

بڵاوکردنەوە: کارزان ساڵح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure