بە ژمارە

هەواڵ / جیهان :: 14/10/2019‌ :: 630‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

110  بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەک لە دارستانەکانی باشوری کالیفۆڕنیا  110 ماڵ بە تەواوەتی سووتا و یەک کەسیش بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
   
11     دوێنێ یەکشەممە بەهۆی زریانی هاگیبیس کە رووی لە وڵاتی ژاپۆن کردبوو 11 هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا کە هەندێکیان بەهۆی لافاوەوە ئۆتۆمبێلەکانیان ئاو بردبووی و هەندێکی دیکەشیان بەهۆی دارمانی خاکەوە گیانیان لەدەستدابوو.
  
10   سوپای یەمەن ئاشکرایکرد بەهۆی شەڕ و پێكدادانەوە 10 چەکداری حوسییەکان لە باکوری سەعدە کوژراون و لەنێوانیاندا چەند سەرکردەیەکی ئەو گروپە تیرۆرستییە هەیە.
 
 286   جێگری سەرۆکی دەستەی گواستنەوەی کەرتی دەریایی سعودیە ئاشکرایکرد، کە کەشتییەکی دەریایی وڵاتەکەی کە 286 گەشتیاری لەخۆگرتبوو بەهۆی رەشەباوە بۆ ماوەی 4 کاتژمێر گیری خواردبوو لەناوڕاستی دەریای سوور و دوای هێوربوونەوەی رەشەباکە، توانییان بەسەلامەتی خۆیان بگەیەننە بەندەری جیزان.
 
300   ئەمڕۆ ( دوو شەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2019 )سەرۆکی روسیا بەمەبەستی بەشداریکردنی لە  کۆڕبەندی روسیی سعودی تایبەت بە بزنسمانەکان گەیشتە ریازی پایتەختی سعودیە و زیاتر لە 300 کەس وەک نوێنەری گەورە کۆمپانیاکانی هەردوو وڵات بەشدارییان لەو کوربەندەدا کرد.
 
وە: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure