فەرماندەی هەسەدە: ئەگەر ئەمریكا پابەند بووایە بەبەڵێنەكانی، توركیا نەیدەتوانی ئۆپەراسیۆن ئەنجامبدات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 482‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایدەگەیەنێت "بەهیچ شێوەیەك هیچ شەڕێكمان تەقەی بە ئاڕاستەی سنووری توركیا نەكردووە، بەرپرسانی سەربازیی ئەمریكاش شایەدن لەسەر توانا و هێزی شەڕكەرەكانمان".

مەزڵوم عەبدی لەوەڵامی چەند پرسیارێكی گۆڤاری فۆرین پۆلیسی-دا ئەوەشی وتووە "زۆربەی كات بە هێزەكانمان راگەیاندووە، پێش هەموو كەس و لایەنێك ئێوە پابەندن بە شەڕ دژی داعش، چونكە ئەوان خاكی ئێمە داگیر دەكەن، گوند و شارەكانمان تاڵان دەكەن".

عەبدی ئەوەشی ئاشكرا كردووە "هەمیشە جەختمان دەكردەوە سەربازە ئەمریكییەكان و هێزە هاوپەیمانەكان هاوبەشی ئێمەن لەو شەڕە، میوانی خۆشەویستیشن لە وڵاتەكەمان، بۆیە دەبێت لەمەترسی دووریان خەینەوە، بۆیە لەپێناو رزگاركردنی مرۆڤایەتی لەو مەترسییە 11 هەزار چەكدار و فەرماندەمان كوژراون".

فەرماندەی هەسەدە دەشڵێت: "ئەگەر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پابەند بووایە بە بەڵێنەكانی لەبەرامبەر ئێمە، توركیا نەیدەتوانی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەنجامبدات، كە ناوەڕۆكەكەی ئەوەیە لە ناوچە سنوورییەكان بكشێینەوەو پێگەكانی بەرگریمان وێران بكەین، بەڵام ئەوەی لێرە روویدا ئەوەیە سینگمان رووت بوو لەبەردەم خەنجەری توركیدا".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure