له‌سه‌ر رووداوێكی هاتوچۆ رێپێدراوێكی ئاسایش كوژرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 5930‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 


له‌سه‌ر رووداوێكی هاتوچۆ كارمه‌ندێكی رێگه‌ پێدراوی ئاسایش كوژرا و كه‌سێكی تریش بریندار بووه.


هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا رووداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان دوو كه‌س روویدابوو، ئه‌م كێشه‌یه‌ به‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراویی مابۆ‌وه ‌و چه‌ند جارێك هه‌وڵدرابوو چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام كێشه‌كه‌ هه‌ر قوڵ تر بۆته‌وه".

وتیشی: "له‌ شه‌قامی نێوان ناحیه‌ی داره‌توو و قه‌زای بنه‌سڵاوه‌ له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ كه‌سێكی تر ده‌كرێت و ده‌ستبه‌جێ ده‌یكوژێت و كه‌سێكی تریش بریندار بووه‌و ئه‌و كه‌سه‌ی تاواناكه‌شی ئه‌نجامداوه‌ خۆی راده‌ستی پۆلیس كردووه".

به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه‌ ناوی به‌ختیار سه‌لیم بووه‌ و رێپێدراوی ئاسایش بووه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure