عێراق.. لێكۆڵینەوەكان شوێن بە چەندین بەرسی ئەمنی لەق دەكات

هەواڵ / عێراق :: 14/10/2019‌ :: 212‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەغدا

دوای ئەوەی نوێنەری مەرجەعییەتی باڵای شیعە لە عێراق، لە وتاری ھەینی رابوردوودا كەمتر لە دوو ھەفتە مۆڵەتی دایە حكومەتی عێراق بۆ ئاشكراكردنی ئەو كەس و لایەنانەی تەقەیان لە خۆپیشاندەران كرد، ئەنجومەنی وەزیران دەستبەجێ لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بۆ ئەو مەبەستە پێكھێنا، بەرپرسێكی باڵاش ئاشكرایدەكات، لێكۆڵینەوەكان چەندین بەرپرس لەسەركار لادەدات.

رۆژنامەی «العربی الجدید» بڵاویكردەوە لێكۆڵینەوەكان چەندین بەرپرس و فەرماندە و ئەفسەری باڵا لەسەر كار لادەدات، دوای ئاشكراكردنی گەواھییەكان و بروسكە و پەیوەندییە تەلەفۆنییەكان، كە دەریدەخەن فەرماندراوە بە جوڵە بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندانەكان.

رۆژنامەكە لە بەرپرسێكی باڵاوە بڵاویكردۆتەوە، زانیاری تر ھەیە لەسەر رێگەدان بە یەكە ئەمنییەكان بردنی چەك و پێداویستییەكان بەبێ لێپرسینەوەیان لەلایەن فەرماندە ئەمنییەكانەوە كە كۆنووسی پێدانی ئەو چەك وتەقەمەنییانەیان ئیمزاكردووە.

ئەو بەرپرسە بۆ «العربی الجدید» ئاشكراشیكردووە، پۆلیسی فیدراڵی و دەزگای بڵاوەپێكردنی پشێوی و ھێزەكانی سوات زۆترین كوشت و بڕیان ئەنجامداوە، زانیارییەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئەو قەناسانەی تەقەیان لە خۆپیشاندەران كردووە، سەر بە میلیشیا چەكدارەكانی حەشدی شەعبی نزیك لە ئێرانن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure