یەکەم کاروانی ھاوکاری بۆ خۆرئاوا دەنێردرێت

هەواڵ / کوردستان :: 14/10/2019‌ :: 333‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد


بەمەبەستی گەیاندنی ھاوکاری بۆ لێقەوماوان و ئاوارەبووانی جەنگ، یەکەم ھاوکاری لەشاری سلێمانییەوە بۆ ڕۆژئاوا بەڕێکەوت.


ھۆزان حەسەن، وتەبێژی کارگەی ئاوی سلێمانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "لەدوای ئەوەی شەڕ لە خۆرئاوای کوردستان دەستیپێکرد و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیل ئاوارە بوون و ماڵ و حاڵیان جێھێشت، ئێمە لە ئێستادا ھاوکاری خۆمان ڕەوانە دەکەین بۆ خۆرئاوا تابتوانین بەشێک لە ئازاری لێقەوماوان کەم بکەینەوە".


ڕاشیگەیاند "لەئێستادا ئێمە ١٠٠ ھەزار دەبە ئاوی یەک لیتر و نیومان ناردووە بۆ خۆرئاوای سلێمانی لەگەڵ لیژنەیەکی تایبەتدا کە دابەشی دەکەن بەسەر لێقەوماواندا کە ئەمە بەشێکی ھاوکاری کارگەکەمانە و گەر پێویستبکات ئەوا بەردەوامدەبین لە ناردنی ھاوکاری زیاتر".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure