دۆناڵد ترامپ داوایه‌ك له‌ كورد ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 28331‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14ى تشرینى یه‌كه‌م، سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: پێویسته‌ كورد و توركیا نه‌هێڵن چه‌كداره‌كانى داعش هەڵبێن.


دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوێترین قسه‌ى خۆى له‌باره‌ى رووداو و پێشهاته‌كانى خۆرئاواى كوردستان كرد و ده‌ڵێت: "ئه‌مریكا مەترسیدارترین چه‌كداره‌ زیندانیكراوه‌كانى داعشى له‌لایه‌، توركیا و كورد پێویسته‌ رێگه‌ نه‌ده‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش هەڵبێن".

سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: "پێویستبوو ئه‌وروپا ئه‌و چه‌كدارانه‌ وه‌ربگرێته‌وه‌، دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندین جار داواى لێكراوه‌".

دۆناڵد ترامپ له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: "ئه‌و چه‌كدارانه‌ هه‌رگیز رێگه‌یان پێنادرێت و هه‌رگیز نایه‌نه‌ ناو ئه‌مریكاوه‌".

ئا: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure