باسی ئەمڕۆ: سەرمایەداری و گۆڕانی ئاو و هەوا

هەواڵ / ڕاپۆرت :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 334‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بەداخەوە ئەوەی ئەم سەردەمە شەرەفی ئەوەی پێ بڕاوە كە ڕووبەڕووی كارەساتێكی وا بێتەوە ڕەگەزی مرۆڤ هەرگیز نەیدیبێ، ئەویش گۆڕانی خێرای ئاو و هەوای زەوییە بەهۆی ئەو كارە خراپانەوە كە دەیان ساڵە مرۆڤ خۆی ئەنجامیان دەدات. 

كارەساتەكە هەڕەشەیە بۆ سەر ئۆقیانوس و وشكانیش و ژیانی هەموو زیندەوەران دەخاتە مەترسی لەناوچوون و قڕ تێكەوتنەوە. 

گۆڕانی ئاو و هەوا دەبێتەهۆی هەڵكردنی زریانی بەهێزتر و شەپۆلی بەهێزتری گەرما و پیسبوونێكی لە ڕادەبەدەری ژینگە و لە ئەنجامدا مرۆڤ لەناودەچێت.

هەر كەسێك لە ئێمە دەتوانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت لە كەمكردنەوەی ئەم مەترسییەدا بە چەندین شێوە بۆ نموونە كەمتر گەشت بكەین بە فڕۆكە ، خواردنی خۆماڵی بخۆین نەك هی وڵاتانی دوور ، ئۆتۆمبیلی كارەبای و بۆردی ووزەی خۆر بەكاربهێنین بەڵام لە هەمان كاتدا نابێت هۆكارە بنەڕەتیەكەی ئەم كارەساتە سەرمایەداری كەڵەكەبووە .

سیستمی سەرمایەداری ئەم هەسارەیە و زیندەوەرەكانی وورد و خاش كرد ، چیاكانی هەڵكەند و زیادەڕۆیی زۆری كرد لە لەناوبردنی سامانی ماسی ، نەوت و خەڵوزی بەردینی سوتاند بۆ كۆكۆدنەوەی سامانی زۆرتر . لە ساڵی 1988 ەوە 100 كۆمپانیا بەرپرسیارن لە بەرهەمهێنانی لە %70 ی ئەو گازە زیان بەخشانەی كە دەبنە هۆی  قەتیس بوونی گەرما . هەموو ئەم كارە خراپانە ئەنجامی سیستمە نا دادپەروەرەكەی دەسەڵات و پارەیە . بڕێكی زۆری ئەو دوانە ئۆكسیدی كاربۆنەی كە هۆكاری كارەساتەكەیە كۆمپانیاكان بەرهەمی دەهێنن نەك فڕۆكەكان و گەشت كردن بە دەوری جیهاندا .

سەرمایەدار كەمجار بیر لە لە پڕۆژەی درێژ خایەن دەكاتەوە پاش چەندین ساڵ ئینجا بەرهەمی هەبێت بەڵكو سەرمایەدار بەدوای كۆپیەكی دیاریكراوی تەكنەلۆجیدا دەگەڕێت كە دەست بەجێ بەكاری بهێنێت و بیخاتە بازاڕەوە . ئێمە پێمان وایە سەرمایەدارەكان خەڵكانی داهێنەر و سەركێش و خاوەن پڕۆژەن بەڵام لە ڕاستیدا تەنیا ڕێژەیەكی كەمیان لە چوارچێوەیەكی تەسكدا وان . مێژوو پێمان دەڵێت گۆڕانكاری ئاو و هەوا لە مێژووی دوور و نزیكی مرۆڤایەتیدا كەم تا زۆر كاری كردووەتە سەر سەقامگیری وڵاتان بۆ نموونە وشكە ساڵی مەغۆلەكانی ناچار كرد پەلاماری ئەوروپای خۆرئاوا بدەن . دوای ساڵی 400 ی زاینیش گۆڕانی ئاو و هەوا گرژی و ئاڵۆزی زۆری دروست كرد لە بوارە سیاسی و ئابووریەكاندا و بووە هۆی هەرەس هێنانی ئیمپراتۆری یۆنانی لە خۆرئاوادا .

ئێمە دەزانین ڕووداوەكە زۆر ترسنۆك نەبووە چونكە ئاستی یەكسانی لە ئێستا باشتر بووە و ژمارەی دانیشتوانی كەمتر بووە و جوتیارەكان زانیویانە چی بچێنن وانە پشتیان بە چەند سەرچاوەیەكی جیاوازی خۆراك بەستووە و ستراتیجی هەمەڕەنگیان بووە بۆ ژیان.

سەرمایەداری تەنیا هەر ئابووری نیە بەڵكو سیستمی هێز و كەللتوریشە . خاڵی گرنگ لە گۆڕانی ئێستای ئاو و هەوادا ئەوەیە كە ئەم گۆڕانە ئەنجامی ڕەفتاری مرۆڤ خۆیەتی سەرمایەداری كە لە هەموو دنیادا بڵاوبووەتەوە وای كردووە وڵاتەكان لە ڕووی ئابووریەوە پێكەوە پەیوەست بن . ئەمەش دەبێتە هۆی لەناوبردنی سەرچاوە داراییەكان . ئابووری ناسە گەورەكان دەڵێن ناوچەكانی وەك دووبەی و میامی زیاتر دەكەونە ژێر كاریگەری گۆڕانی ئاو و هەواوە .

 

ئەو پسپۆڕانە دەڵێن پێویستە خزمەتگوزارییە بانقیەكان و سەرچاوە داراییەكان گۆمەڵگای بن ئەگینا دەكەونە ژێر ڕەحمەتی سەرمایە گەورەكانەوە و ئەوان بڕیاریان بۆ دەدەن .

دەڵێن پێویستە سیستمەكە نموونەیی بێت ، تۆڕی هاتوچۆی هەرزان و كەم كاربۆنی هەبێت . هەروەها پێویستیشە سەرنج لە مێژووی ڕاستەقینەی ڕووداوە وێرانكەرەكانی سەدەی بیست بدەین و بزانین ئەو ڕووداوانە چ پەیوەندییەكیان هەیە بە تۆڕی ژیانەوە . هەموو ئاماژەكان پێمان دەڵێن كە ئایندەی مرۆڤایەتی ئایندەیەكی سەختە سەرمایەداری بەو شێوەیە بەهێز نیە كە بیری لێ دەكەینەوە . ئەو شەرعیەتی كۆمەڵایەتی خۆی لەوەوە بەدی دەهێنێت  كە بەڵێنی گەشەكردن دەدات .



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure