فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆردومانی کاروانێکی سوپای سوریایان کرد

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 18646‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمشەو 13ی تشرینی یەکەمی 2019 روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند: کە فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاروانێکی سەر بە سوپای سوریایان لە باشووری خۆرئاوای شاری رەققە کردووەتە ئامانج.


باسی لەوەشکردووە: کە بۆردومانەکە لە ناوچەی رەسافەی باشووری خۆرئاوای رەقە ئەنجامدراوە و زانیاری لەبارەی بوونی زیانی گیانی بەردەست نییە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەسەدە و سوپای سوریا بە چاودێری روسیا رێککەوتوون کە سوپای سوریا بە درێژایی سنووری نێوان سوریا و تورکیا بڵاوببنەوە بۆ رێگریکردن لە لەشکرکێشییەکەی تورکیا لەو ناوچانە.

ئا: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure