ترامپ: جارێکی دیکە رایگەیاند کە پشتیوانی کورد ناکات

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 6746‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمڕۆ 13ی تشرینی یەکەمی 2019 دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا، لە تویتێکدا جارێکی دیکە رایگەیاندەوە کە پشتیوانی کوردی خۆرئاوا ناکەن.


ترامپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر دەڵێت: "بیرتانە دوو ساڵ پێش ئێستا کاتێک عێراق هێرشی کردە سەر کوردەکان لە بەشێکی جیاواز لە خاکی سوریا. خەڵکێکی زۆر ویستیان ئێمە پشتیوانی کورد بکەین دژی عێراق لەبەر ئەوەی شەڕیان بۆ ئێمە کردووە، بەڵام من وتم نا، دواتر کورد دوو جار شەڕەکەی جێهێشت".

ترامپ لەو تویتەدا ئاماژە بە هێرشی سوپای عێراق دەکات بۆ سەر کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان دوای رێفراندۆمەکەی ساڵی 2017.

سەرۆکی ئەمریکا لە تویتەکەیدا دەشڵێت: "ئێستاش هەمان شت لەگەڵ تورکیا دووبارە دەبێتەوە، کورد و تورکەکان ساڵانێکی زۆرە شەڕ دەکەن، تورکیا پێی وایە پەکەکە خراپترین گروپی تیرۆریستین. لایەنەکانی تر رەنگە بچنە ئەو شەڕەوە و پشتی لایەنێک بگرن، با وا بکەن، ئێمەش لە نزیکەوە چاودێری رەوشەکە دەکەین".

 

ترامپ لە تویتێکی دیکەدا ئاشکرایکردووە: "لەگەڵ لیندزی گراهام و چەند ئەندامێکی دیکەی کۆنگرێسی ئەمریکا لە گفتوگۆدایە بۆ سەپاندنی سزای توندی دارایی بەسەر تورکیادا. کۆدەنگییەکی زۆر هەیە لەسەر ئەوە و تورکیاش داوای کردووە ئەو کارە نەکەین. چاوەڕوان بن".

 

ئا: ن.م

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure