چاکسازییەکەى عەبدولمەهدى تەنیا سێ وەزارەت دەگرێتەوە

هەواڵ / عێراق :: 13/10/2019‌ :: 228‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

ئه‌و چاكسازییه‌ى كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كانى به‌غدا و شاره‌كانى دیكه‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌نجامى بدات، ته‌نیا سێ وه‌زاره‌ت ده‌گرێته‌وه‌.


پێشتر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمارى عێراق پێویستیى ئه‌نجامدانى زنجیره‌یه‌ك چاكسازیى وەزاریى دووپاتكردووه‌ته‌وه‌ بۆ باشكردنى پرۆژه‌ و بواره‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانى هاووڵاتیان.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار رایگه‌یاند: ئه‌و چاكسازییه‌ وەزارییه‌ كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ كاریان بۆ كراوه‌ و بڕیاره‌ ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بكرێت، ته‌نیا وه‌زاره‌ته‌كانى گه‌یاندن، كۆچ و پیشه‌سازیى ده‌گرێته‌وه‌.

سایتى یەس عێراق لەسەر زارى سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كه‌وە ئەوەشى وت: "به‌هۆى گوشاره‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌، هیچ چاكسازییه‌ك له‌ وەزاره‌ته‌كانى كاره‌با و گواستنه‌وه‌-دا ناكرێت".

ئا: ل. م

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure