ساڵانە هاوردەى بەرهەمە نەوتیەکان لەعێراق روو لە زیادبوونە

هەواڵ / ئابوری :: 13/10/2019‌ :: 73‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەغدا

پەرلەمانتارێك رەخنە لە سیاسەتی نەوتی عێراق دەگرێت و دەڵێت: ھاوردەی بەرھەمە نەوتییەكان ساڵانە بۆ پێنج ترلیۆن دینار بەرزبووەتەوە.


فازل فەتلاوی، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە ھاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سیاسەتی نەوتیی عێراق زۆرێك لە ھەڵە و كەموكورتی تیایە، لە بواری ھەناردە و پڕۆسەكانی سوتاندنی ھەندێك رەگەزی نەوت و پشتبەستن بە كرێكاری بیانی.

وتیشى: "گەندەڵی لە گرێبەستە نەوتییەكان ھۆكارێكی تری پەرەپێنەدانی كاری پاڵاوگە نەوتییەكانە، ئەوەش وای لە عێراق كردووە پشت بە ھاوردەی بەرھەمە نەوتییەكان ببەستێت بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی ناوخۆی بەرھەمەكانی وەك گاز و بەنزین و ئەوانی تریش".

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكرد: لە ئەنجامی ئەو سیاسەتە ھەڵەیە، ھەناردەی بەرھەمە نەوتییەكان ساڵانە بۆ پێنج ترلیۆن دینار بەرزبووەتەوە.

پێداچوونەوە: شیروان شەریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure