جیهان به‌كورتى: فه‌رمانده‌یه‌كى كورد بۆ ئه‌مریكا: یان بمانپارێزن یان لێگه‌ڕێن با روسیا بیكات

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 25829‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

زه‌ ویك – فه‌رمانده‌یه‌كى كورد بۆ ئه‌مریكا: یان بمانپارێزن، یان لێگه‌ڕێن با روسیا بیكات

مه‌زڵوم كۆبانى عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات رایگه‌یاند: "ماوه‌ى دوو رۆژه‌ خۆم گرتووه‌ بۆئه‌وه‌ى قسه‌ بۆ راگه‌یاندنه‌كان نه‌كه‌م، به‌ڵام چیتر بێده‌نگ نابم و به‌ ئه‌مریكا ده‌ڵێم، ئێوه‌ ئێمه‌تان به‌جێهێشت بۆئه‌وه‌ى بمانكوژن، به‌ڵام من له‌ئێستادا پێیان ده‌ڵێم من بیر له‌ به‌دیلى ئه‌مریكا ده‌كه‌مه‌وه‌ و داوا له‌ روسیا ده‌كه‌م كۆنترۆڵى ئاسمانى ناوچه‌كه‌ بكات".


وه‌كاله‌ عه‌هد نیوز – له‌ هێرشى سه‌ر مزگه‌وتێكدا له‌ بوركینا فاسۆ 16 هاووڵاتى كوژران 
له‌هێرشێكى چه‌كداریدا بۆسه‌ر بۆسه‌ر مزگه‌وتێك له‌ باكورى بوركینا فاسۆ، 16 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش برینداربوون.


وه‌كاله‌ عه‌هد نیوز – له‌ دوو ته‌قینه‌وه‌دا له‌ باكورى سینا حه‌وت سه‌ربازى میسرى برینداربوون
(رۆژى شه‌ممه‌ 12ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019) له‌ دوو ته‌قینه‌وه‌ جیادا له‌ هه‌ردوو شارى روفه‌ح و بیئر ئه‌لعه‌بد له‌ باكورى سینا له‌ میسر، حه‌وت سه‌رباز برینداربوون.


ئه‌خبار ئه‌لئان – تونس سه‌رۆكێكى نوێ بۆ وڵاته‌كه‌ى هه‌ڵده‌بژێرێت
(ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019) تونسییه‌كان سه‌رۆكێكى نوێ بۆ وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن، له‌نێوان نه‌بیل قه‌ره‌وى میدیاكارى لیبراڵى كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ سپیكردنه‌وه‌ى پاره‌ و قه‌یس سه‌عید مامۆستاى یاساى ده‌ستوورى قه‌یس سه‌عید كه‌ هیچ رووانگه‌یه‌كى سیاسى نییه‌.


ئه‌خبار 24 – به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه‌وه‌ له‌ ویلایه‌تى كالیفۆڕنیا له‌ ئه‌مریكا هه‌زاران كه‌س ماڵ و حاڵیان به‌جێده‌هێڵن


فرانس 24 – هه‌زاران كه‌س له‌ ئه‌وروپا له‌ دژى هێرشه‌كانى توركیا بۆسه‌ر سوریا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا
(رۆژى شه‌ممه‌ 12ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019) له‌ شارى پاریس له‌ فره‌نسا و له‌ چه‌ندین شارى ترى ئه‌وروپا، خۆپیشاندان دژى هێرشه‌كانى توركیا بۆسه‌ر كورده‌كان له‌ سوریا ئه‌نجامدرا.


وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال   




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure