بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 18822‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


به‌رپرسى پێشبینییه‌كانى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌مڕۆوه‌، یه‌كشه‌ممه‌ 13ى تشرینى یه‌كه‌م، كه‌شى باران له‌ هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام پله‌كانى گه‌رما و خێرایى "با" به‌ جێگیرى ده‌مێننه‌وه‌.

بژار ئەکرم، به‌رپرسى پێشبینییه‌كانى کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ئه‌مڕۆ، یه‌كشه‌ممه‌ 13ى تشرینى یه‌كه‌م، به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئاسمانى هه‌رێم ئه‌مڕۆ و سبه‌ى 
 دووشه‌ممه‌ ساماڵ ده‌بێت، به‌ڵام له‌ رۆژى سێشه‌ممه‌وه‌ تاوه‌كو كۆتایى هه‌فته‌ ئاسمان به‌ره‌و نیمچه‌ هه‌ور ده‌گۆڕێت، واته‌ له‌م هه‌فته‌یه‌ كه‌شى بارانبارین له‌ هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

وتیشى: به‌رزترین پله‌ى گه‌رما له‌نێوان 34 تاوه‌كو 38 ده‌بێت واته‌ به‌ جێگرى ده‌مێننه‌وه‌، هه‌روه‌ها نزمترین پله‌ 20 پله‌ ده‌بێت.

له‌باره‌ى خێرایى "با" و مه‌وداى بینین، بژار ئه‌كره‌م، وتى: له‌م هه‌فته‌یه‌ خێرایى با به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى ده‌بێت و ناگاته‌ سه‌رووى 20 كلیۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا، هه‌روه‌ها مه‌وداى بینینیش به‌هه‌مان شێوه‌ ئاسایى ده‌بێت.

له‌باره‌ى كه‌مى دیارده‌ى خۆڵبارین له‌مساڵدا له‌ هه‌رێم، به‌رپرسى پێشبینییه‌كانى هه‌رێم ده‌ڵێت: به‌هۆى ئه‌وه‌ى ساڵى رابردوو بارانێكى زۆر باری، هه‌روه‌ها كه‌شوهه‌واى ناوچه‌كه‌ گۆڕاوه‌ و به‌ره‌و باشتر چووه‌، بۆیه‌ خۆڵبارین كه‌مبۆته‌وه‌ و پێشبینی ده‌كرێت بۆ ئه‌مساڵیش دیارده‌ى خۆڵبارین روونه‌دات.

هه‌موو ساڵێك له‌ ناوه‌ڕاست یاخود كۆتایى تشرینى یه‌كه‌م، وه‌رزى بارانبارین به‌شێوه‌ى پچڕ پچڕ له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات، دوێنى شه‌ممه‌ له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ى هه‌رێم بارانباری.

پێداچوونەوە:ئەڤین

hawler office

11:26 (2 minutes ago)
to me
 
 
 
 
 
بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
به‌رپرسى پێشبینییه‌كانى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌مڕۆوه‌، یه‌كشه‌ممه‌ 13ى تشرینى یه‌كه‌م، كه‌شى باران له‌ هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ به‌ڵام پله‌كانى گه‌رما و خێرایى "با" به‌ جێگیرى ده‌مێننه‌وه‌.
بژار ئەکرم، به‌رپرسى پێشبینییه‌كانى کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ئه‌مڕۆ، یه‌كشه‌ممه‌ 13ى تشرینى یه‌كه‌م، به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئاسمانى هه‌رێم ئه‌مڕۆو سبه‌ى 
 دووشه‌ممه‌ ساماڵ ده‌بێت، به‌ڵام له‌ رۆژى سێشه‌ممه‌وه‌ تاوه‌كو كۆتایى هه‌فته‌ى ئاسمان به‌ره‌و نیمچه‌ هه‌ور ده‌گۆڕێت واته‌ له‌م هه‌فته‌یه‌ كه‌شى بارانبارین له‌ هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.
وتیشى: "به‌رزترین پله‌ى گه‌رما له‌نێوان 34 تاوه‌كو 38 ده‌بێت واته‌ به‌ جێگرى ده‌مێننه‌وه‌، هه‌روه‌ها نزمترین پله‌ 20 پله‌ ده‌بێت.
له‌باره‌ى خێرایى "با" و مه‌وداى بینین، بژار ئه‌كره‌م، وتى: "له‌و هه‌فته‌یه‌ خێرایى با به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى ده‌بێت و ناگاته‌ سه‌رووى 20 كلیۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا، هه‌روه‌ها مه‌وداى بینینیش به‌هه‌مان شێوه‌ ئاسایى ده‌بێت".
له‌باره‌ى كه‌مى دیارده‌ى خۆڵبارین له‌مساڵدا له‌ هه‌رێم، به‌رپرسى پێشبینییه‌كانى هه‌رێم ده‌ڵێت: "به‌هۆى ئه‌وه‌ى ساڵى رابردوو بارانێكى زۆر باری، هه‌روه‌ها كه‌شوهه‌واى ناوچه‌كه‌ گۆڕاوه‌ و به‌ره‌و باشتر چووه‌، بۆیه‌ خۆڵبارین كه‌مبۆته‌وه‌و پێبیشنده‌كرێت بۆ ئه‌مساڵیش دیارده‌ى خۆڵبارین روونه‌دات".
هه‌موو ساڵێك له‌ ناوه‌ڕاست یاخود كۆتایى تشرینى یه‌كه‌م، وه‌رزى بارانبارین به‌شێوه‌ى پچڕ پچڕ له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات، دوێنى شه‌ممه‌ له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ى هه‌رێم بارانباری.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure