رۆژهەڵاتی كوردستان دژی توركیا خۆپیشاندانی كرد

هەواڵ / کوردستان :: 13/10/2019‌ :: 512‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


دوێنێ شەممە 12ی تشرینی یەكەم شارە كوردنشینەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و كوردانی دانیشتووی تاران لەدژی لەشكركێشی سوپای توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. 

خۆپیشاندانەكان لە پاریزگاكانی سنە، كرماشان، ورمێ و ئیلام و هەروەها تاران ئەنجامدرا و خۆپیشاندەران بە دروشمەكانیان، هەڵوێستی خۆیان دژ بە داگیركاری توركیا بۆ سەر خاكی رۆژئاوای كوردستان دەربڕی.

هەروەها چالاكوانان و رۆشنبیرانی كوردستان داوایان لە نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی زڵهێزی جیهان كرد، بەرامبەر بە پەلامار و كوشتن لەوێ بێدەنگ نەبن و كۆتایی بە ئاوارەیی و كوشت و بڕی هاووڵاتیانی كوردی رۆژئاوای كوردستان بێنن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure