لە دروستكردنی ئاسندا ئێران پێش ئیتاڵیا و فرەنسا دەكەوێت

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 147‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ

 

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و كانزاكانی ئێران رایگەیاند: سەرەڕای سزاكان، ئێران لە دروستكردنی ئاسن لە پلەی دەیەمدایە و پێش ئیتاڵیا و فرەنسا كەوتووە.

رەزا رەحمانی، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و كانزاكانی ئێران، لەمیانەی دەستپێكردنی كاری پێنج پرۆژەی پیشەسازی لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە رایگەیاند: دروستكردنی ئاسن  بە رێژەی 9% لەو وڵاتە گەشەی كردووە.

راشیگەیاند: وەزارەتەكەیان كار دەكات بۆ پاڵپشتی وەبەرهێنەران و ئاسانكردنی رێكارەكانی بەرهەمهێنان و هەوڵی بەردەوام دەدەن بەرهەمەكانیان لەگەڵ بازاڕی ناوخۆیی بگونجێنن لەگەڵ فرۆشتنی خامی ئەو مادانە بۆ دەرەوە.

 

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure