زیاتر لە 130 هەزار كەس بەهۆی هێرشی توركیاوە ئاوارە بوون

هەواڵ / جیهان :: 13/10/2019‌ :: 150‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


هێزەكانی سوریای دیموكرات رایدەگەیەنن، ئەوان بەردەوامدەبن لە بەرپرچدانەوەی هەر هێرشێك بۆ سەر باكوری خۆرهەڵاتی سوریا ئەنجامبدرێت.

لەپرێس كۆنفرانسێكدا ئیدارەی هەسەدە رایگەیاند "130 هەزار كەس بەهۆی ئۆپراسیۆنەكەی توركیا بۆ سەر وڵاتەكەیان، ئاوارە بوون كە دانیشتووی گوند و ناوچە سنوورییەكانن".

بەپێی لێدوانی بەرپرسانی هەسەدە، زیاتر لە 300 كەس بەهۆی هێرشەكانەوە گیانیان لەدەستداوە، هاوكات راشیگەیاندووە "زیاتر لە 45 شەڕڤان لەرووبەڕووبوونەوەكاندا گیانیان لەدەستداوە".

هێزەكانی سوریای دیموكرات هاوكات سوپاسی خۆیان ئاڕاستەی هەموو وڵات و لایەن و سەركردانە كرد، كە پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵكی سوریا و دژایەتیكردنی ئۆپراسیۆنەكە راگەیاندووە.
 
ئا: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure